کوردستان

لە نەخۆشخانەیەکی ئەھلی ١٦٩ ملیۆن دیناری زیادە لە نەخۆش وەرگیراوە


لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم سەردانی ھەموو نەخۆشخانە ئەھلییەکان دەکات و ئەو کەسانەی پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک نەخۆشخانەی ئەھلی پارەی زیادەیان لە توشبوانی کۆرۆنا وەرگرتووە و سەرپێچی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستییان کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەکات کە لەلایەن نەخۆشخانە ئەھلیەکانەوە وەرگیراوە و ھەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش و خاوەن مافەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، تەنھا لە یەک نەخۆشخانەی ئەھلی پارەی زیادە لە ٣٣ نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە ١٦٩ ملیۆن دینار و ئەمڕۆ بۆ ھاووڵاتیەکان دەگەڕێنرێتەوە.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 2:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر