ئابوری

ھۆشداریی دەدرێت لە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی لە عێراق


نەدا شاکر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان ھۆشداری دەدات لە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی بە شێوەی نایاسایی و بەردەوام. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بە بەرپرسیاری بردنەوە دەرەوەی دراوی بیانی وەسف دەکات.
ھۆشداریی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێدایە، دراوی بیانی لە وڵاتانی جیھانی لە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵی حکومەت دایە و بنەمایەکی بە ھێزی ئابووریەکەیەتی، بەڵام لە عێراقدا ٩٪ ھاوردەکردنی شمەک و کاڵای بەکاربردن بە دراووی بیانییە و ئەمەش بە کارەسات بۆ ئابووریەکەی دادەنرێت، چاودێری حکومەتی عێراقیش بۆ کۆمپانیاکانی حەواڵەی دراو سنووردار و لاوازە لە ڕووبە ڕوو بوونەوەی سپیکردنەوەی دراو دا. 



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 2:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر