عێراق

ئەگەری زۆرە بەھۆی بودجەوە قەیرانێکی گەورە لەعێراق سەرھەڵبدات


ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ھۆشدارییدا لەسەرھەڵدانی قەیرانێکی گەورە لە عێراقداو ھۆکارەکەشی بۆ بودجەی گشتی ئەمساڵ، گەڕاندەوە.
مەنسوڕ بعێجی ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١، نەخراوەتە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەرچەندە لەلایەن لیژنەی دارایی ھەمواری پێویستی بۆ پڕۆژە یاساکە، کردووە.
بەوتەی ئەندامەکەی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، تەنھا بڕگەیەک لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەویش بەشی ھەرێمی کوردستانە، بەوپێیەی تا ئێستا ھەولێر داھاتی نەوت و نا نەوتی رادستی حکومەتی فیدڕاڵ نەکردووە. ھۆشدارییشدا لەوەی ئەگەر بەزووترین کات پرسی بودجە یەکلایی نەکرێتەوە، قەیرانێکی گەورە لە عێراقدا سەرھەڵدەدات.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 12:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر