تەندروستی

کەمتر لە ١٠٪ی دانیشتوانی جیھان بەرگریی جەستەیان لە بەرامبەر کۆرۆنا ھەیە


رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرای کرد: کەمتر ١٠%ی دانیشتوانی جیھان، بەرگریی جەستەیان لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەیە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی، روونیکردەوە: توێژینەوە زانستییەکان لەبارەی بەرگریی جەستەی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆڤید١٩ بەردەوامەو وەرگرتنی دۆزی ڤاکسینیش، تاکە رێگەیە بۆ دروستکردنی بەرگریی جەستە، لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی باسی لەوەشکردووە: بەپێی توێژینەوە پزیشییەکان، لە ئێستادا کەمتر ١٠%ی دانیشتوانی جیھان، بەگریی جەستەیان لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیەو ئەگەری زۆرە لە داھاتوودا، ژمارەیەک بەرزبێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو: ئەو مرۆڤانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە، درەنگ یان زوو، توشی کۆڤید-١٩، دەبن.


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 12:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر