پەرلەمان بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکانی نەوت و خاڵەسنووریەکان دەکات
لە خولی بەھارەی پەرلەمانی کوردستاندا پرسی لامەرکەزی و پرۆژەی دەستوور و گرێبەستەکانی نەوت و خاڵەسنووریەکان، دەبنە تەوەری کۆبونەوەکان و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دانیشتنی خولی بەھارەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و "زیاد جەبار"سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا پرسی لامەرکەزی بۆ ھەموو پارێزگاکان و کاراکردنەوەی لیژنەی پڕۆژەی دەستوور و ئازادی ڕادەربڕین بۆ ھاووڵاتیان و رۆژنامەنوسان دەبنە تەوەری کۆبونەوەکان و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. وتیشی، پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ گرێبەستەکانی نەوت و خاڵەسنووریەکانیش دەکات.
|