جیهان

سی ئای ئەی لیستێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەوکەسانەی لە کوژرانی خاشقچی تێوەگلاون


تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشکرایکرد: دەزگای ھەواڵگریی لستێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەو کەسانەی لە کوژرانی جەمال خاشقچی تێوەگلان، بەڵام دواتر ناوی سێ کەس لە لیستەکەدا، لابراوە.
تۆڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشدا: پاش ئەوەی ڕۆژی ھەینی، دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا "سی ئای ئەی"ی لیستێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو لێپرسراوانەی کە لە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی تێوەگلاون، بەڵام لەماوەیەکی کورتخایەندا ناوی سێ کەس لە لیستەکەدا، نەماوە.
لەبەرامبەریشدا، وتەبێژی دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاند:پاش ئەوەی لیستی یەکەمیان لە پێگەی ئەلیکترۆتی بڵاوکردەوە، بەڵام بەھۆی چەند ھەڵەیەک، لیستەکە لابراوەو لیستیکی نوێ بڵاوکراوەتەوە.


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 11:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر