جیهان

ناکۆکییەکانی تورکیا و ئێران سەبارەت بە عێراق قوڵبووەتەوە


ناکۆکییەکانی تورکیا و ئێران لەسەر مانەوەی ھێزەکانیان لەعێراق قوڵبۆتەوە و ھەردولا باڵیۆزی یەکتریان بانگھێشتکرد بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکانیان .
لێپرسراوانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی ئێرانیان لەو وڵاتە بانگھێشت کردوە و پێیان راگەیاندوە کە وتەکانی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد سەبارەت بە دەستوەردانی سەربازی تورکیا لە عێراق رەت دەکەنەوە. ، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیای لە تاران کرد و نیگەرانی تارانیان لە وتەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا دەربری، کە ئێرانی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆر تۆمەتبار کردبوو ، دوپاتیشیان کردۆتەوە کە ئەو وتانە لەگەڵ ھەوڵەکانی ھەردوو وڵات بۆ ھەماھەنگی ناگونجێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران رایگەیاند دەستوەردانی سەربازی تورکیا و ھیچ وڵاتێکی تر لە عێراق قبوڵ ناکەن


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر