جیهان

ئەمریکا نیگەرانی لە ڕەوشی میانمار دەردەبڕێت


ئەمریکا نیگەرانی دەردەبڕێت بەرامبەر کوشتنی خۆپیشاندەرانی میانمار لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیانەوە .
جیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، کوشتنی خۆپیشاندەران لە دوای کودەتاکەی سەرەتای مانگی ڕابردوو لە میانمار، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی سەرکوتکردن و بێدەنگکردنی خۆپیشاندەرانە، پشتیوانی ئەمریکاشی بۆ گەلی میانمار دووپات کردەوە و بەڵێنیدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی ئەو لێپرسراوانەی بەرپرسن لە ھەڵگیرسانی ئاڵۆزی لەو وڵاتەدا. 
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئیدانەی توندوتیژییەکانی "میانمار"ی کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسن لە رەوشی ئەو وڵاتە. 


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 11:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر