تەندروستی عێراق: نەخۆشخانەکان پڕبوون لە توشبووانی کۆرۆنا
2021-08-01
|
عێراق بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا و دەڵێت نەخۆشخانەکان بەرگە ناگرن.
"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، سیستمی تەندروستی لەژێر فشارێکی گەورەدایە و پێویستە ئەو نەخۆشخانانەی تەواو نەکراون بە زووترین کات تەواو بکرێن، ھۆشداریشیدا لەوەی نەخۆشخانەکان بەرەو پڕبوون دەچن و ژمارەی ئەو توشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە لە "بەغداد" و پارێزگاکانی تر لە زیادبووندایە، ئەگەر رەوشەکەش ئاوا بەردەوام بێت نەخۆشخانەکان بەرگە ناگرن
|