ھاتووچۆی سلێمانی : ئاگادارێک بۆ سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارھەڵگر بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارھەڵگر دەکات کە لە سبەینێ دووشەممەوە لەسەعات ۷ ی بەیانی بۆ ۹ ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.
لە ئاگاداریەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە ،جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان لەو دوو کاتژمێرەدا لەلایەن تیمەکانی ھاتووچۆی سلێمانی و بازگەکانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لەپێناوی کەمکردنەوەی لۆدو قەرەباڵغی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات بەھیوای ئەوەی ھەموو لایەک پابەند بن بۆئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبنەوە.
ھاوکات ،ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارھەڵگرەکان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراویش دەگرێتەوە.
|