عێراق

سەدرھۆشداری دەدات لە دواکەوتنی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق


موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ھۆشداری دەداتە حکومەت لە ئەگەری دواکەوتنی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق. 
سەدر لە تویتێکدا نوسیووێتی،حکومەت کەمتەرخەمە سەبارەت بە گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەگات، ھەڵمەتێکی پەرلەمانی توند بەڕێوەدەبەن. داواشی کرد ناوی ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تۆمار بکرێت و لە شوێنە ھەژار و دواکەوتووەکانەوە دەستپێبکات، کە زۆرترین مەترسییان بەھۆی کۆرۆناوە لەسەرەوە.
دەشڵێت، بەخۆڕایی کردنی ڤاکسین مانای ئەوە نییە گەندەڵکاران دەستی بەسەردا نەگرن و پارە لە ھاووڵاتیان نەسەنن و بە شێوەی نایاسایی نەیفرۆش. 



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 10:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر