عێراق

کازمی: سەرکوتکردنی ھیچ خۆپیشاندانێک قبوڵ ناکەین


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، سەرکوتکردنی ھیچ خۆپیشاندانێک قبوڵ ناکەن و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەش دەکەن کە پێشێلکاری بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکەن.
کازمی لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاندوە ، ئەو رێکارە ئەمنییانەی لە زیقار گیراونەتەبەر  بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران و کەرتە کۆمەڵایەتییەکان بوون ، سەرکوتکردنی ھیچ خۆپیشاندانێکیش قبوڵ ناکەن و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەکەن کە پێشێلکارییان دژی خۆپیشاندەران ئەنجام داوە ، فەرمانیشیان دەرکردوە بۆ بە بەکارنەھێنانی چەک لە روبەروبونەوەی خۆپیشاندانەکاندا ، کازمی دەشڵێت ماوەی یەک ھەفتەیان دیاریکردوە تا ئەو لیژنە باڵایەی بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی شاری ناسریە پێکھێنراوە ڕاستی ڕووداوەکان ئاشکرا بکات ، بریاری دورخستنەوەی پارێزگاری زیقاریش پەیامێک بوە بۆ دانیشتوانی زیقار تا بزانن کە حکومەت جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 10:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر