عێراق

حەشدی شەعبی کوژرانی ژمارەیەک چەکداری لە نزیک سنوورەکانی سوریا ڕاگەیاند


دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد: لە بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لە ناوچەیەکی سنووریی ھاوبەشی نێوان عێراق و سوریا، کە چەکدارانی حەشدی شەعبی تیادا کراوەتە ئامانج، ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون ھۆشداریشیداوە بەرامبەر بەوەی ھێرشی ھاوشێوە بێ کاردانەوە نابێت.
دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشدا: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەھیچ جۆرێک لەناو خاکی سوریادا نەبوون و ئەرکی سەرەکیی ئەو ھێزانە لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتەدایە.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 9:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر