کوردستان

بڕیار لەسەر بەردەوامی یان راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێم دەدرێت


ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدات و ڕێکاری نوێی خۆپارێزیش دەگرێتەبەر.
بەھۆی بەرزبونەی ئامارەکانی کۆرۆنا و تۆمارکردنی ژمارەیەک حاڵەتی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەکە لە ھەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر بەردەوامی یان ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن دەدات و ژمارەیەک بڕیاری نوێیش بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا دەردەکات.



مانگ پێشتر - Mar 1 2021 9:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر