جیهان

ترەمپ: ئیدارەکەی بایدن خراپترین ئیدارەیە لە مێژووی ئەمریکادا


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دامەزراندنی حزبێکی سیاسی نوێ رەتدەکاتەوە و ئیدارەکەی "بایدن"یش بە خراپترین ئیدارە لە مێژووی ئەمریکا ناودەبات. 
ترەمپ" لە کۆنگرەی کۆمارییەکان لەشاری "ئۆرلاندۆ" دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند، ئیدارەکەی "جۆ بایدن" خراپترین ئیدارەیە لە مێژووی ئەمریکادا و بەھۆی حوکمی دیموکراتەکانەوە ئەمریکا پێگەی خۆی لە بواری وزە لەدەستدەدات و ئیدانەی بڕیارەکەی "جۆ بایدن"یشی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەش و ھەوا.
ترەمپ رەتیشیکردەوە پلانی ھەبێت بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ و وتی تەنھا پارتی کۆمارییەکانیان ھەیە و لە ھەموو کات زیاتر بەھێزی دەکەنەوە. "ترمپ" کە بۆ یەکەمین جار بوو لە دوای بەجێھێشتنی کۆشکی سپی دەربکەوێتەوە،ھێرشی توندیشی کردە سەر ئەو کۆمارییانەی لەکاتی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەیدا دەنگیان بۆ گۆشەگیرکردنی دابوو. 


مانگ پێشتر - Mar 1 2021 9:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر