راپۆرت

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان لە دابەزینی بەردەوامدایە


بەتایبەتی دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخی زێڕ بە خۆیەوە بینی لە ماوەی رابردوودا، چەند رۆژێکە نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان لە دابەزینی بەردەوامدایە.
بۆرسەی جیھانی بۆ مامەڵە داراییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نرخی زێر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە داکشانە و یەک ئۆنسە زێڕ بە ١٧٢٢ دۆلار جێگیربووە، لە ھەرێمی کوردستانیش دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بە ڕوونی دەرکەوتووە.

پسپۆڕانی ئابووریش ھۆکار دابەزینی نرخی زێڕ لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەگەڕێننەوە بۆ زیادکردنی  خستنەڕووی زێڕ لە ئەمریکا بە مەبەستی پارەدارکردنی پرۆژەکەی (جۆ بایدن) سەرۆکی ئەمریکا کە تێچووەکەی بە ١ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلار خەمڵاندووە، لە بەرامبەردا توانای خستنەڕووی زێڕی خۆیان بە رێژەی ٦  ٪ پۆینت ٧ زیادکردووە، ھۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی باجەکانی سەر ھاوردەی زێڕ لەلایەن گەورەترین وڵاتی ھاوردەکاری زێڕ کەھندستانە و بڕیاریداوە لەپلانی بەرەوپێشچوونی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیان گرنگی بەلایەنی کشتوکاڵ و پیشەسازیی بدەن و پشت بە باجەکانی ھاوردەکردنی زێڕ نەبەستن، بۆ ئەو مەبەستەش ئاستی باج لەسەر ھاوردەکردنی زێڕی کەمکردووەتەوە لە ١٢٪ ەوە بۆ ٥ ٪ پۆینت ٦ ، بەمەش قەبارەی خستنەڕووی زێڕ لە جیھاندا گەشەی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٠وە خواست لەسەر زێڕ رووی لە زیادبوون کردووە بە ھۆی قەیرانی دارایی جیھان کە لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٧ەوە دەستیپێکرد و تا سەرەتای ٢٠١٠ درێژەی کێشا، بۆیە وڵاتان بەگشتی و بانکە ناوەندییەکانیان بە تایبەتی لە بیری ئەوەدابوون بەر بە دابەزینی بەھای دراوەکانیان بگرن لە رێگەی فراوانکردنی قەبارەی یەدەگی خۆیان لە کانزایەکی بەنرخی وەک زێڕدا، واتە ئەو وڵاتە زلھێزە ئابووریانەی جیھان گەیشتون بە قۆناغی نیمچە تێربوون لە یەدەگی زێڕ و چیتر ئەو ھەڵپەیەی جارانیان نەماوە بۆ خواست لەسەر زێڕی زیاتر، بەڵام نایانەوێ بەیەکجاری تێربوونی خۆیان لە یەدەگی زێڕ رابگەیەنن لەبەر دابەزینی یەکجاری بەھای یەدەگی زێڕەکانیان لە بازاڕەکانی جیھاندا.


مانگ پێشتر - Feb 28 2021 10:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر