جیهان

ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە ناوچەی نسێبین دەستگیرکرا


ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ناوچەی نسێبین دەستگیرکرا
پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی نسێبین و قۆسەر لە پارێزگای مێردین، لە ئەنجامی پشکنینی ماڵی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی چەند کەسێکیان دەستگیرکردوە، لە نێو دەستگیرکراوەکانیشدا ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە ناوچەی نسێبین و ئەندامی کۆمەڵەی رۆشنبیری و ھونەریی میزۆپۆتامیا و چەند کەسێکی تریان تێدایە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵی باکوری کوردستان، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری مێردین کراون، ھۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان ئاشکرا نەکراوە.



مانگ پێشتر - Feb 28 2021 9:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر