کوردستان

ڕۆژانە زیاتر لە ١٦ سەعات کارەبا بەھاووڵاتیان دەدرێت


لە مانگی ئاداردا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات و ڕۆژانە زیاتر لە ١٦ سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدرێت.

"ئومێد ئەحمەد" وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی شەش ھەزار مێگاوات کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنرێت، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا و کەمکردنەوەی بەکارھێنان بۆ گەرمکەرەوە، بەراورد بە مانگی شوبات لە مانگی ئاداردا خواست لەسەر بەکارھێنان کەمدەبێتەوە و پێدانی سەعاتەکانی کارەبا زیاد دەکات، بە جۆرێک لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم ١٦ بۆ ١٨ سەعات کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت.

لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بەھۆی دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار، نرخی کارەبای نیشتمانی بە رێژەی ٢٠٪ لەسەر ھاووڵاتیان و شوێنە بازرگانی و کشتوکاڵییەکان زیادیکردووە، وتەبێژی وەزارەتی کارەباش دڵێت، ئەو بەرزکردنەوەی نرخە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەیە کە بەھۆی دابەزاندنی بەھای دینار بەر وەزارەتی کارەبا دەکەوێت.


مانگ پێشتر - Feb 28 2021 9:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر