کوردستان

بەھۆی توندی مەرجەکانی سعودیە نەتوانراوە گەشتی عومرە ڕێکبخرێت


کۆمپانیاکانی ھەرێم بۆ ئەنجامدانی عومرە ڕێکارە کارگێڕییەکانیان تەواوکردوە، بەڵام بەھۆی توندی مەرجەکانی سعودیە تائێستا نەتوانراوە گەشتی عومرە رێکبخرێت.  

"نەبەز ئیسماعیل" وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی سعودیە بەڕەسمی وەزارەتی ئەوقافی ئاگادارکردەوە کە دەتوانن گەشتی عومرە ئەنجام بدەن، ١٤ کۆمپانیای سەرەکی و ٨٥ کۆمپانیای لاوەکی تایبەت بە گەشتی عومرە ڕێکارە کارگێڕییەکانیان تەواوکرد، بەڵام بەھۆی توندی مەرجەکانی حکومەتی ھەرێم و سعودیە نەتوانراوە ھیچ گەشتێک لە ھەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام لە عێراق تەنھا گەشتێک ڕێکخراوە.

وتیشی، مەرجەکانی سعودیە بۆ عومرەکاران ئەوەیە، نابێت تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمتر بێت و لە ٥٠ ساڵ زیاتر بێت، ئەگەر کەسێکیش لە کاروانی عومرەکاران توشی کۆرۆنا ببێت، ھەموویان لەسەر حسابی خۆیان کەرەنتیتن دەکرێن،عومرەکار تەنھا دەتوانێت یەک عومرە ئەنجام بدات، سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیش ناکەن.


مانگ پێشتر - Feb 28 2021 8:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر