عێراق

بەھۆی تەقینەوەیەک لە ئەنبار ٧کەس کوژران


لە خۆرئاوای ئەنبار ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا تەقییەوە و ١٤ کەسیان کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک بۆ پاککردنەوەی ناوچە بیابانەکانی ئەنبار لە چەکدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە قەزای "حەدیسە" بە ھێزێکی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا تەقییەوە، بەھۆیەوە حەوت ئەندامی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کوژران و حەوت ئەندامی تریشیان بریندار بوون.


مانگ پێشتر - Feb 28 2021 8:27PM
Print Friendly and PDF
زیاتر