جیهان

لە بەریتانیا بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیھانی دەتەقێنرێتەوە


لە ناوچەی ئێکزیتەری بەریتانیا بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دوەمی جیھانی تەقێنرایەوە. بۆمبەکە رۆژی پێشوتر لەو ناوچەیەی ئینگڵتەرە دۆزراوەتەوە.

زیاتر لە ٢ ھەزار و ٦ سەد ماڵ و کیڵگە و شوێنی کارکردن لە ناوچەکە چۆڵکراون بۆ ئەوەی لە مەترسیەکانی تەقینەوەکە پارێزراو بن.

ھێزی بۆمبەکە بەجۆرێک بوە دوای ئەو ھەمو ساڵە چاڵێکی ئەوتۆی دروست کردوە قەبارەکەی دو ھێندەی پاسێکی گەورە بوە.

ئەنجومەنی شاری ئێکزیتەر دیمەنی تەقینەوەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا شێر کردوە، کە تیایدا ستونێکی گورەی دوکەڵ بەدی دەکرێت.




مانگ پێشتر - Feb 28 2021 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر