عێراق

بۆردوومانی ھاوپەیمانان بۆ سەر داعش بە رەزامەندی حکومەتی عێراقە


ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بۆردوومانەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش بە رەزامەندی حکومەتی عێراقە و داعشیش لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە. 

"کڤێن کاتسی" جێگری فەرماندەی گشتی ھێزە ھاوبەشەکان بۆ کاروباری ستراتیژی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ھێزە عێراقییەکان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و چەندین گەورە تیرۆریستییان دەستگیرکردووە. 

وتیشی ھاوپەیمانان و ھێزە عێراقییەکان کار دەکەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی تۆڕیی دارایی ئەو گروپە تیرۆریستییە. 

بە وتەی ئەو لێپرسراوەی ھاوپەیمانان، ھێزەکانیان بە رەزامەندی "بەغداد" بۆردوومانەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە خاکی عێراق ئەنجام دەدەن، پابەندی ھاوپەیمانانیشی دووپات کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ھێرشە موشەکیانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن. 



مانگ پێشتر - Feb 28 2021 10:26AM
Print Friendly and PDF
زیاتر