جیهان

ئەمریکا مۆڵەت بە ڤاکسینێکی تری دژی کۆرۆنا دەبەخشێت


رێکخراوی خۆاک و دەرمانی ئەمریکا بە رەسمی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسنی پەسەند کرد.

ئەمە سێھەمین ڤاکسینی دژی کۆرۆنایە کە لەلایەن ئەمریکاوە بە رەسمی پەسەند بکرێت. 

ئەم جۆرە ڤاکسینەیان بەبەراورد لەگەڵ دوو ڤاکسینەکەی ھەردوو کۆمپانیای مۆدێرنا و فایزەر ھەرزانتر دەکەوێت، لەبەرئەوەی دەتوانرێت لەناو بەفرگری ئاساییشدا ھەڵبگیرێت.
ھەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا تائێستا کاریگەر بون، بەڵام پێویستە بە دو دۆز بەکاربھێنرێت، لەکاتێکدا ڤاکسینەکەی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسن تەنھا بە یەک دۆز بەکاردەھێنرێت.

ئەمریکا یەکەمین وڵاتی جیھانە کە ڤاکسینی جۆنسن ئەند جۆنسن پشتڕاست بکاتەوە.



مانگ پێشتر - Feb 28 2021 9:24AM
Print Friendly and PDF
زیاتر