بەنداوی عەلوک لە حەسەکە جارێکی تر بەردەدرێتەوە

2021-07-31   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەنداوی عەلوک لە حەسەکە لە دوای گرتنەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، جارێکی تر بەردەدرێتەوە.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بە نێوەندگیری ڕووسیا، لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینییەوە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا ئاوی بەنداوی عەلوکیان بەرداوەتەوە، کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ دانیشتوانی حەسەکە و دەوروبەری.


باس لەوەشکراوە تەنھا چوار ترۆمپا لە بەنداوەکە کاری پێدەکرێت و ترۆمپاکانی تر دزراون، گروپە چەکدارەکان بە فشاری تورکیا چەند جارێک ئەو بەنداوانەیان گرتووەتەوە کە ئاو بۆ حەسەکە و تەلتەمر و سەرێ کانی دابین دەکات، ماوەی یەک مانگیشە بە تەواوی ئاوی حەسەکە بڕاوە.