جیهان

ئەمریکا دەتوانێت ئامانجەکانی لە رووسیا بپێکێت


پێگەیەکی سەربازیی ئاشکرایکرد، سوپای ئەمریکا مووشەکێکی نوێی رادەست دەکرێت، کە دەتوانێت ئامانجی خۆی لەناو خاکی روسیادا بپێکێت.

پێگەی جانێس لە راپۆرتێکدا، بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا گرێبەستێکی سەربازیی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکھید مارتن ئیمزا کردووە، تایبەتە بە وەرگرتنی موشەکێکی پێشکەوتوو کە دەتوانێت ئامانجی خۆی لە ناو خاکی روسیادا، بپێکێت.

پێگەی جانێس ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی گرێبەستەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥، ئەو مووشەکە بەرھەم بھێنرێت و رادەستی ھێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، بکرێت.



مانگ پێشتر - Feb 27 2021 5:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر