عێراق

لە عێراق بڕیاری کۆتایی دراوە بۆ داخستنی کامپی ئاوارەکان


وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، بڕیاری کۆتایی لەبارەی داخستنی سەرجەم کامپی ئاوارەکان دراوە و حکومەت لە بڕیارەکەی، پاشگەز نابێتەوە.
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان پاشگەز نابێتەوە لە بڕیاری داخستنی سەرجەم کامپی ئاوارەکان، بەڵام لە ھەمان کاتدا پێویستە ھەموان بەرپرسیارێتی رەخساندنی ژینگەیەکی پێویست و ئارام لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بگرنە ئەستۆ.
ڕونیشیکردەوە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، سورن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان، بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ھۆزەکان ڕۆڵی بەرچاویان لە گەڕانەوەی ئاوارەکان ھەبووە، بەو پێیەی لەماوەی رابردوودا توانیویانە کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکەن، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی داخستنی کامپی ئاوارەکان، لە عێراقدا. 


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 2:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر