ئابوری

داھاتی باجەکانی عێراق لە ٢٠٢٠ دا نزیکی ٤ ترلیۆن دیناربووە


سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داھاتی باجەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکی ٤ ترلیۆن دینار بووە.

شاکر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجەکانی عێراق ئاشکرایکرد ، داھاتی باجەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٣ ترلیۆن ٨٠٠ ملیۆن دینار بووە ، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەی ٢٣٪ زیادیکردووە.
وتیشی، لە وەڵامی ئەو پرۆژەیەی کە کابینەکەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، دەستەکەیان رێکاری پێویستی تیادا خستۆتەڕوو بۆ بەرەنگاربونەوەی کێشەی خۆدزینەوە لە باج  و زیادکردنی باج لەسەر کاڵا ناپێویستەکانی وەک جگەرە و خواردنەوە کحولیەکان و چەندان ماددەی تر، کە بەمەش داھاتی گشتی عێراق ڕوو لە ھەڵکشان دەکات. 
زیاد بونی قەبارەی داھاتی باجەکانی عێراق لە ٢٠٢٠ دا لەدوای ئەوە دێت کە عێراق لەو ساڵەدا دوچاری قەیرانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتبوو کە بە ھۆیەوە کۆی گشتی چالاکییە ئابورییەکانی بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە کار کەوتبوون.



مانگ پێشتر - Feb 27 2021 1:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر