عێراق

کار دەکرێت بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق


کۆبونەوەی چەند لایەنێک بۆ سەرلەنوێ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەردەوامە.

سایتی (ڕوسیاالیوم)  لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، لەبەر چەند ھۆکارێک، ئەگەری زۆرە ھەڵبژاردنی پێشوەخت سەرلەنوێ دوابخرێت  کە دیارترینیان قەیرانی ئابوریی و تەواونەبونی ئامادەکارییەکانە بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە لە وادەی دیاریکرادا، وتیشی ، بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی داھاتودا، بەڕێوەبچێت.
 پێشنیاریشکراوە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەنجام بدرێت.
بڕیاربوو ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە ٦ی مانگی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەبچێت، بەڵام دواتر حکومەتی عێراق بەڕێوەچونی پرۆسەکەی بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو، دواخست.



مانگ پێشتر - Feb 27 2021 12:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر