ئابوری

پێشبینی دەکرێت ئابووری روسیا لەمساڵدا گەشە بکات


لەمساڵدا چاوەڕوان دەکرێت ئابووری ڕوسیا گەشەی بەرچاو بە خۆیەوە ببینێت.

لە دوای ئەو پاشەکشە ئابورییەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ڕابردوودا دووچاری ئابورییەکەی ھاتبوو، بەرپرسی گەورەترین بانک پێشبینی دەکات ئابوری ڕوسیا لە ٢٠٢١ بە ڕێژەی ٣٪ بۆ ٣.٥ ٪ گەشە بکات.
میخایل زادورنۆڤ بەڕێوەبەری بانکی (ئوتکریتیا) کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی ڕوسیا ئاشکرایکردووە، کۆی بەرھەمی خۆماڵی (GDP) وڵاتەکەی گەشەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و چاوەڕوانیش دەکات بە ڕێژەی ٣٪ بۆ ٣.٥٪ بەرز ببێتەوە، ھۆشداریشی داوە نابێت بانکی ناوەندی ڕوسی نرخی سوود لەمساڵدا بەرزبکاتەوە و ھەر لە ئاستی خۆی ٤٪ بۆ ٤.٢٥٪ بمێنێتەوە.
پسپۆڕانی ئابووری لەو باوەڕەدان لە ساڵی رابردوودا وێڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەککەوتنی سەرجەم کەرتە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە، بەڵام کەرتی بانک و خزمەتگوزراییە داراییەکان ژمارەی پێوانەییان تۆمار کردووە و توانیویانە یەک ترلیۆن و ٦٠٠ ملیۆن رۆبڵ قازانج بکەن، ئەمەش وایکردووە چاوەڕوان بکرێت لەمساڵدا ئابووری روسیا گەشەی تەواوەتی بەخۆیەوە ببینێت.



مانگ پێشتر - Feb 27 2021 12:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر