عێراق

کاروانی یەکەمی ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق


وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، زۆربەی ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاران و سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە.
ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، زۆربەی وڵاتانی جیھان کێبڕکێیانە لەسەر کڕینی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، بەپێی ئامارەکانیش، زیاتر لە ٢٦٣ ملیۆن کەس دۆزی ڤاکسینەکەیان، پێدراوە.
ڕوونیشیکردەوە، زۆربەی ڤاکسینەکان کاران و سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە، لە ئێستاشدا ھیچ توێژینەوەیەکی زانستی نەکراوە کە بیسەلمێنێت ڤاکسینەکان سەرکەوتوو نەبوون، وتیشی، بڕیارە لەماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا، کاروانی یەکەمی ڤاکسینی ئەسترازینیکا، بگاتە عێراق.


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 11:30AM
Print Friendly and PDF
زیاتر