تەندروستی

فاوچی ھۆشداریدا لەزۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا


سەرەڕای دابینکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەری پەیمانگەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا ھۆشداریی دەدات لەوەی رەنگە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا، ڕوو لە ھەڵکشان بکاتەوە.

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئەگەری زۆرە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا روو لە ھەڵکشان بکاتەوە، داواشی کرد ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لەم قۆناغەو لە داھاتووشدا، جێبەجێ بکرێن.
ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەجۆرێک زیاتر لە ٢٩ ملیۆن تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەسیش لەو وڵاتە بەھۆی کۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە.
ھۆشدارییەکەی دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی لەکاتێکدایە، زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا، لە ئەمریکا دراوە بە ھاوڵاتیان.


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 11:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر