عێراق

مستەفا کازمی و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێنشینی سعودیە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ریازیان تاووتوێی کرد، لەسەرجەم بوارەکاندا.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە ئەنجامداوە بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی جێنشینی سعودیە، پاش ئەو نەشتەرگەرییەی کە لەماوەی ڕابردوودا بۆی کرابوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و بەغداد لەسەرجەم بوارەکاندا و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێنشینی سعودییە، بوو.


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 10:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر