عێراق

سەدرھۆشداری دەدات لە تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی پێش ھەڵبژاردن


موقتەدا سەدڕ سەرۆکی ڕەوتی سەدڕ ھۆشداری دەدات لە تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.
موقتەدا سەدڕ، داوای لە (محمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە بەربەستەکانی بەردەم ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی دادگای باڵای فیدڕاڵییە ھەڵبگرێت.
سەدر ھۆشداریشی داوە لە تێکچوونی رەوشی ئەمنی لە چەند پارێزگایەکی عێراق، پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرەنتی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە متمانە بۆ ھاوڵاتیان بگەڕێنێتەوە، چاودێریکردنی پرۆسەکەیە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 9:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر