عێراق

ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدان


دوابەدوای بۆردومانکردنی بارەگای گروپە چەکدارەکانی سوریا لەلایەن پنتاگۆنەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە عێراق کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و رێوشوێنی سەربازیی لەسەرجەم بنکە سەربازییەکان، گیراوەتەبەر لەبەر مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەو ھێرشانەی لەماوەی رابردوودا کراوەتە سەریات=ن.
دوابەدوای بۆردومانکردنی گروپێکی چەکداری لایەنگری ئێران لە سوریا، کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق رایگەیاند، تۆڵەی خۆیان لە ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەنەوە و ھێرشی توندیشیان کردە سەر حکومەتەکەی، مستەفا کازمی.
وەک کاردانەوەیەکیش لەبەرامبەر ھێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی ھەولێر و ناوچەی سەوز لە بەغداد، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، سوپای ئەمریکا بارەگای گروپە چەکدارەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لەناو خاکی سوریا بۆردومانکرد.


مانگ پێشتر - Feb 27 2021 9:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر