ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دەستگیرکردنی دوو تۆڕی تیرۆریستی ڕاگەیاند

2021-07-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕایگەیاند، دوو تۆری مەترسیداری داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ دەستگیرکران کە یەکێک لە گروپەکان بەنیاز بوون لە ھەرێمی کوردستان تەقینەوە ئەنجام بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ئەوەش ھاتووە، یەکێک لە گروپەکان شانەی نووستوو بوون و یەکێک لە گروپەکانی لەکاتی ئامادەکردنی ماددەی تەقینەوە دەستگیرکراون.

 
ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەندێک لە ئەندامانی گروپەکان پێشتر لە ناوچەکانی عێراق پەلاماری تیرۆریستیان ئەنجامداوە.