ئابوری

پاکستان و قەتەرگرێبەستیان لە بورای گازی سروشتیدا ئیمزاکرد


بۆ ماوەی ١٠ ساڵ گرێبەستێکی بازرگانی لە بواری گازی سروشتی لە نێوان پاکستان و قەتەر ئیمزاکرا.

نەدیم بابار ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ کاروباری نەوت و گاز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لەگەڵ قەتەر بەشێوەیەکی سەرەتایی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ڕێکەوتوون لەسەر ناردنی ٢ بارھەڵگر مانگانە بۆ پاکستان و لە ساڵی داھاتووشدا ژمارەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ٤ بارھەڵگر.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتیشی، لە ڕێکەوتنەکەیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە قەتەر نرخی گازەکەی بە (١٠٪) کەمتر بەرامبەر نرخی جیھان بفرۆشرێت بە پاکستان.
ئەم رێکەوتنەی نێوان ئیسلام ئاباد و دوحە دوای ئەوە دێت کە ئێستا قەتەر خاوەنی لە (٢١٪) گازی سروشتی جیھانە و رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە قەبارەی خستنەڕووی گازی سروشتیدا. 


مانگ پێشتر - Feb 26 2021 7:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر