ئابوری

بتکۆین لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ١١.٥٪ بەھاکەی لەدەستدا


دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لە دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەماوەی رابردوودا تۆماری کرد، رۆژی ھەینی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و چاوەڕوانی دابەزینی زیاتریش دەکرێت.
ڕۆژی ھەینی بازاڕی (بینانس)ی تایبەت بە گۆڕینەوەی دراوە ناڕوونەکان، نرخی یەک بتکۆین تیایدا بە ٤٤ ھەزار و ٥٩١  دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات بەپێی داتاکانی پێگەی (کۆین مارکێت کەپ) کە تایبەتە بە نرخی سەرجەم دراوە ئەلکیترۆنییەکان لە (٢٠) بازاڕی جیھاندا، دراوی بتکۆین نرخەکەی بەرێژەی (لەسەدا ١١.٥) دابەزیووە.
ئەم دابەزینە یەک لەدوای یەکەی دراوی بتکۆین لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەک شەممەی ڕابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە ٥٨ ھەزار و ٣٥٢  دۆلار  بۆ یەک بتکۆین.



مانگ پێشتر - Feb 26 2021 7:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر