ئابوری

یەدەگی زێڕی وڵاتان ئاشکرادەکرێت


ئامانج لە یەدەگی زێڕی نیشتمانی بۆ ھەر وڵاتێک لە ڕابردوو دا بۆ پشتیوانی کردنی دراوەکەی بووە بە پێوەری زێڕ، بەڵام لە دوای جەنگی دووەمی جیھانی و بە ھۆی زۆربوون و کەڵەکەبوونی قەرزەکانی وڵاتانەوە، لە نمونەی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، بانکە ناوەندییەکان ھەستان بە کەمکردنەوەی یەدەگی زێڕ لەپێناو دانەوەی قەرزەکانی حکومەت. 

لە دوای ٢٠١٠وە یەدەگی زێڕ لە جیھاندا بەجۆرێک خواستی لەسەر زۆر بووە کە بە بەردەوامی بانکە ناوەندییە جیھانییەکان ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە لەبری فرۆشتنی، بە تێکڕا ساڵانە ٤٠٦ تۆن زێڕ لە جیھاندا دەخرێتە بازاڕەکانەوە، سێ لە گەورەترین کانەکانی زێڕیش لە جیھاندا بریتین لە کانی گۆڵد ماین لە ئەمریکا کە ساڵانە ١١٥.٨ تۆن زێڕ بەرھەم دەھێنێت، کانی مۆرۆنتاوا لە ئۆزباکستان ساڵانە ٦٦ تۆن بەرھەم دەھێنێت، کانی ئۆلێمبیاد لە ڕوسیا ساڵانە بەبڕی  ٤٣.٢ تۆن بەشدار دەبێت لە بەرھەمھێنانی زێڕ لە جیھاندا.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا زۆرترین ڕێژەی یەدەگی زێڕ لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان لە ئەمریکا بووە کە بەپلەی یەکەم ھاتووە بە بڕی ٨ ھەزار و ١١٣ تۆن و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدا بە ٣ ھەزار و ٣٦٦ و سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە دوای ئەمریکا و ئەڵمانیا بڕی یەدەگی زێڕەکەی ٢ ھەزار و ٨١٤ تۆن بووە و دواتر ئیتاڵیا بە پلەی سێ یەم لەسەر ئاستی جیھان بە ٢ ھەزار و ٤٥١ تۆن زێڕ یەدەگی ھەبووە، لە نێوان وڵاتە عەرەبیەکانیشدا سعودیە لە پلەی یەکەمدایە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٣٢٣ تۆن زێڕی ھەبووە.



مانگ پێشتر - Feb 26 2021 2:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر