کوردستان

ئاسایشی سلێمانی باندێکی ھەشت کەسی دەستگیردەکات


ئاسایشی گشتی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی ھەشت کەسی بە تۆمەتی دزینی پارە رایدەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانیدا ھاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی ٤٤٢ لە یاسای سزادانی عێراقی، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لەنێوان رۆژانی ٧ی شوباتی ٢٠٢١ بۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە ناو شاری سلێمانیدا ھێزەکانیان توانیویانە باندێکی ھەشت کەسی دەستگیر بکەن، کە سەرجەمیان کوردن.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە پارەیان لە دوو کاسبکاری ئاڵوگۆڕی دراو لەناوشاری سلێمانیدا دزیووە بە بڕی ٦٠ ھەزار دۆلار و ھەروەھا بڕی ٤٧ ملیۆن دیناریان لەو کاسبکارانە سەندووەو پاش ئەنجامدانی تاوانەکانیان خۆیان شاردووەتەوە.

ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، لە چاودێری کردنێکی ووردا ھێزەکانیان توانیان سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکەن و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیان دەکرێت.



مانگ پێشتر - Feb 26 2021 12:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر