بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانێکی ئەنتاڵیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2021-07-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ گوند و ناوچەش چۆڵکراون.

ئیدارەی کارەساتی سروشتی و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شاری "مانافجات" لە "ئەنتاڵیا" کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ کەسیش زیانی تەندروستییان پێگەیشتووە و ٥٨ کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. 


بەکر باکدمیرلی وەزیری کشتوکاڵی تورکیاش وتویەتی، ئاگرکەوتنەوەکە رێگەی لە چەندین خەڵک گرتووە و ١٨ گوند و ناوچە لە "ئەنتاڵیا" و ١٦ گوند لە "ئەدەنە و مێرسین" چۆڵکراون و ھەوڵەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە.