تەندروستی

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا ملیۆن و نیوێکی تێپەڕاند


ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا ملیۆن و نیوێکی تێپەڕاندوە و ئەمریکاش لەریزبەندی پێشەوەی وڵاتاندایە لە روی زۆری ژمارەی گیانلەدەستداندان بە کۆرۆنا.

بە پێی دواین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٥٠٨ ھەزار و ٩١٣ کەس، ئەمریکاش لەو ژمارەیە زۆترین زیانی بەرکرەوتووە و لە ریزبەندی پێشەوەی وڵاتاندایە لە رووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا. 

لە عێراقیش دوای دەستنیشانکردنی جۆری نوێی کۆرۆنا، رۆژانە ژمارەی گیانلەدەستدان روو لەبەرزبوونەوە کردوە، تەندروستیش ھۆکاری زیادبوونەکە بۆ پابەندنەبونی ھاوڵاتیان بە رێنماییەکانی تەندروستی گەڕاندووەتەوە.



مانگ پێشتر - Feb 25 2021 2:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر