حاجی ئیبراھیم شاڵی تێکۆشەری دێرین و ھاورێی سەرۆک مام جەلال کۆچی دواییکرد.
حاجی ئیبراھیم شاڵی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناودار و خەباتگێری دێرینی ناو ریزەکانی یەکێتی و باوکی بڵند شاڵی بەرێوەبەری دەزگای میدیایی بادینان، شەوی رابردوو بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
حاجی ئیبراھیم شاڵی بەشی زۆری تەمەنی لە پێناو خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەیدا بەرێکردووە و لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ دەڤەری بادینان و گەلی کوردستان.