تەندروستی

سەرەتای ساڵی داھاتوو کاریگەرییەکانی کۆرۆنا کەم دەبێتەوە


لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا سەرچاوەی سەرھەڵدانی کۆرۆنا روون نەبووەتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیھانی باس لەوە دەکات پێی وایە سەرەتای ساڵی داھاتوو کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی بێت، بەڵام ڤایرۆسەکە ھەر دەمێنێت.

ھانز کلوک بەڕێوەبەری لقی تەندروستی جیھانی لە ئەوروپا رایگەیاند، خراپترین سیناریۆکان سەبارەت بە کۆرۆنا کۆتایی ھاتووە لەبەرئەوەی ئێستا زۆر زیاتر دەزانرێت سەبارەت بەو ڤایرۆسە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠. 

وتیشی، ڤایرۆسەکە کۆتایی نایەت، بەڵام کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و پێویست بە کەرەنتین ناکات. 

بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو زانیارییانە تەنھا پێشبینین، چونکە بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەکرێت، سەرەتای ساڵی داھاتوو ھەموو زانیارییەکیان لەسەر ھەموو جۆرە نوێیەکانی  کۆرۆنا لەبەردەست دەبێت و ئەو کاتە دەتوانن بڕیار لە کۆتایی ھاتن یان مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدەن.



مانگ پێشتر - Feb 25 2021 9:23AM
Print Friendly and PDF
زیاتر