لە روداوێکی ھاتوچۆدا لە مھاباد پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون

2024-09-20   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە روداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر رێگەی مھاباد-ورمێ لە رۆژھەڵاتی کوردستان پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە روداوێکی ھاتوچۆدا لە نێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لەسەر رێگەی مھاباد-ورمێ لە رۆژھەڵاتی کوردستان پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسیش تریش بە سەختی برینداربوون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەپێی ھەواڵەکە تیمەکانی فراگوزاری گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و تەرمەکانیان دەرھێناوەتەوە، بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.