بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێت

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلار، چەک و کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە دەکات.

لیوا تەحسین خەفاچی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سندوقی ھاوکاری و راھێنان و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد. 


وتیشی، لەوبڕە بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە و بە بەھای ٢٥ ملیۆن دۆلاری تر بۆ دژە تیرۆری عێراق و بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلاری تریش چەک و کەلوپەلی سەربازی بە فیرقەی حەوتی سوپای عێراق بەخشیووە