تەرمی پیاوێک لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری ھەولێر دەدۆزرێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەرمی پیاوێکی بە تەمەن لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری شاری ھەولێر دەدۆزرێتەوە.

شایتحاڵەکانی رووداوەکەی بۆ پەیامێنری کوردسات نیوز ئاشکرایان کرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی دوکانەکاندا، ئەو پیاوە بە تەمەنە لە بەردەم دوکانەکان دەبێت، وادەزانن لە سێبەری دوکانەکان خەوی لێ کەوتوو بێت، بەڵام بۆ ماوەی چەندین سەعات جوڵەی نابێت، دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن و دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و پشکنینی دەردەکەوێت گیانی لەدەستداوە و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی داداوەری لە ھەولێر.


ھەر سەبارەت بەو رووداوە تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە پۆلیسی ھەولێر ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، بۆ ئەوەش پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی ھەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندیەکە بداتەوە.