عێراق

عێراق ڕێككەوتنی بازرگانی لەگەڵ لوبنان ئیمزا دەكات


وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناردنی گازی شل لە لایەن ئێرانەوە بۆ عێراق زیادیكردووە، دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا ئێران لای خۆیەوە ناردی گازی بۆ عێراق ڕاگرتبوو، ئەوەش كاریگەرییەكی زۆر خراپی كردبووە سەر عێراق و ڕۆژانە زیاتر لە ٦ هەزار میگاوات كارەبا بە فیڕۆدەچوو.

وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێژەی ناردنی گازی شلی ئێران گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن مەتر سێجا كە پێشووتر هیچ كات نەگیشتووەتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن مەتر سێجا. ڕاشیگەیاندووە، ئەو زیادكردنی گازە لە لایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی زیادكردنی وەبەرهەمهێنانی كارەبا بە ڕێژەی ٣ هەزار مێگاوات لە هەموو عێراقدا.  

لەلایەكی تریشەوە حكومەتی لوبنان ڕایگەیاندووە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڕێکكەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ عێراق ئیمزا دەكرێت كە هۆكارێك دەبێت بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی هەردوو وڵات، حكومەتی لوبنان ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ڕێككەوتنە بواری نەوتیش دەگرێتەوە و لە دوای ئیمزاكردنی بڕیارە لە مانگی نیسانی داهاتووەوە نەوتی عێراق بگاتە بەیروت.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 1:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر