کوردستان

ئەنتۆنی بلینكن: ئەمریكا ڕێگە نادات ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سزاكانی سەر تاران هاوشێوەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.

(ئەنتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی كۆشكی سپی، پێوایە دیپلۆماسیەت باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگرتن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ یەكێك لە كارتەكانی فشار لەسەر تاران وەلا نەنراوە و گەمارۆكان وەك ڕابردوو كارایە.

وتیشی، وڵاتەكەی هەوڵی درێژكردنەوە و بەهێزكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەدات، بەڵام ئەمریكا ڕێگە نادات ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیشیكردەوە دەبێت ئێران پابەند بێت بە بڕیارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 1:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر