عێراق

لە عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو تاوتوێ دەكرێت


لە عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو و دووبارە گەڕانەوە بۆ توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی تاوتوێ دەكرێت.

لیژنەی باڵای پاراستنی تەندروستی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، بە چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو و توندكردنی ڕێكارەكان تاوتوێ دەكرێت.

هەفتەی ڕابردووش حكومەتی عێراق، لە پارێزگاكانی باشور و ناوەڕاست و كەركوك و خانەقین، بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی سنورداری ڕاگەیاند.

بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیش، لە ماوەی هەر (٢٤) سەعاتیك زیاتر لە (٣) هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار دەكرێت كە بەشێكیان لە جۆری كۆرۆنای گۆڕاون.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 1:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر