عێراق

داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكرێت یاسای ڕیشەكێشكردنی بەعس جێبەجێ‌ بكات


داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكرێت یاسای ڕیشەكێشكردنی بەعس بەسەر پاڵێوراواندا جێبەجێ‌ بكرێت.

"حەسەن كەعبی" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی ڕیشەكێشكردنی بەعس و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری پارتەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆبووەتەوە و بڕیار لەسەر كۆمەڵێك ڕاسپاردە دراوە، لەوانە، هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو پۆستانەی بە بەعسییەكان درابوون لەناو وەزارەتەكان و دەزگاكانی حكومەتدا، داوا لە لیژنەی داراییش كراوە بڕگەیەك لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا جێگیر بكات، بۆ هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینی ئەو كەسانەی لە دەزگا داپڵۆسێنەكانی ڕژێمی بەعسدا كاریانكردووە.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، یاسای ڕیشەكێشكردنی بەعس بەسەر كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا جێبەجێ‌ بكات.

3 ڕۆژ پێشتر - Feb 23 2021 1:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر